لەكەركوك دوو تیرۆرستی داعش دەستگیركران

الجمعة 28 أيلول 2018 - 09:04

لەكەركوك دوو تیرۆرستی داعش دەستگیركران

بەغداد-ا ه ع
هێزە ئەمنیەكان رۆژی پێنجشەممە دوو ئەندامی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعشیان دەستگیر كر كە داواكراوبوون.
سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: مەفرەزە ئەمنیەكانی ئامێری ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای كەركوك و بەپێی زانیاری وردی هەواڵگیری توانیان دوو تیرۆرستی داعش دەستگیر بكەن كە داواكراوبوون و خۆیان لەكەمپی نزراوە حەشاردابوو.
لەوبەیاننامەیەدا هاتووە تیرۆرستەكان ڕادەستی لایەنی دادوەری كراون بۆ گرتنەبەری ڕێكاری پێویست.