دوو تیرۆرست لەكاتی بەزاندنی سنوری نێوان سوریا و عێراق دەستگیر دەكرین

الجمعة 21 أيلول 2018 - 16:17

دوو تیرۆرست لەكاتی بەزاندنی سنوری نێوان سوریا و عێراق دەستگیر دەكرین

بەغداد-ا ه ع
فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی نەینەوا، ئەمڕۆ هەینی، دوو تیرۆرستیان لەكاتی بەزاندنی سنوری عێراق سوریا دەستگیر كرد.
عەمید یحیا رەسوڵ وتەبێژی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، ڕێگەیاند: هێزێكی سەر بە ئۆپەڕاسیۆنەكانی نەینەوا و بە پشتبەستن بە زانیاری وردی هەواڵگری توانیان دوو تیرۆرست دەستگیربكەن كە لەسوریاوە دەیانویست بە بەزاندنی سنور بێنە ناو خاكی عێراقەوە.
وتیشی لەكاتی لێكۆڵینەوەدا تیرۆرستەكانیان دانیان ناوە بەوەی سەربە ڕێكخراوی تیرۆرستی داعشن.
رونیشیكردەوە ڕێكارە یاساییەكان بەرامبەریان گیراوەتە بەر.