لە گوندێكی حەمام عەلیل دوو تیرۆریست دەستگیركران

ئەمنی
  • 14-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    وەزارەتی بەرگری دەستگیركردنی 2 تیرۆریستی لە گوندێكی حەمام عەلیل لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
    لەوبارەیەوە سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەمرۆ هەینی، لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند:" مەفرەزەكانی هەواڵگری سەربازی سەر بە فیرقەی 20 ی وەزارەتی بەرگری بە پشت بەستن بە زانیاری وردی هەواڵگری و لە بۆسەیەكدا توانیان دوو تیرۆریست لە گوندێكی حەمام عەلیل دەستگیربكەن.
    وتیشی ئەو دوو تیرۆریستە لەلایەن دادگاوە بەپێی مادەی 4ی تیرۆر داواكراو بوون.