دەستگیركردنی سێ تیرۆریست كە یەكێكیان چێشتلێنەری سەركردەیەكی داعش بووە لە حەمام علیل

  • 9-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    مەفرەزەكانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگیری سەربازی لە فیرقەی 20 توانیویانە سێ تیرۆرست دەستگیر بكەن كە یەكێكیان چێشتلێنەری سەركردەیەكی داعشی تیرۆرست بووە لە حەمام عەلیل.
    لەبەیاننامەیەكدا، كە ئەمڕۆ یەكشەممە، لە نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەرچووە و دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(اه ع) كەوتووە، هاتووە: "مەفرەزەكانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگیری سەربازی لە فیرقەی 20 و لە هەڵمەتێكی جۆری، سێ تیرۆرستیان دەستگیركردووە كە بەنیازبوون شانەیەكی نوستوی تیرۆرستی دروست بكەن كە سەر بە تیرۆرستانی داعش بوون، و بەپێی مادەی 4/1ی تیرۆر داواكراوبوون.
    هەر لەوبەیاننامەیەدا هاتووە ئەو هەڵمەتە بە پێی زانیاری وردی هەواڵگیری ئەنجامدراوە.