هێڵی ئاسمانی عێراق: تا ئێستا 11450 حاجی گەڕاونەتەوە وڵات

  • 2-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق، ئەمرۆ یەك شەممە، ڕایگەیاند كۆی گشتی ئەو حاجیانەی گەڕونەتەوە وڵات ژمارەیان گەیشتوەتە 11450 حاجی، وتیشی ماوەی حەوت رۆژی یەك لە دوای یەكە بەردەوامن لە گەشتەكانیان لە فرۆكەخانەكانی سعودیەوە بۆ فرۆكەخانەكانی عێراق بەمەبەستی گەڕاندنەوەی حاجیان دوای ئەوەی فەریزەی حەجیان بەجێهێنا.
    لەوبارەیەوە ئەندازیار میران فەرید بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند كۆمپانیاكەیان تا رۆژی یەك شەممە 32 گەشتی ئەنجامداوە لە فرۆكەخانەكانی جدە و مەدینەوە و 11450 حاجی گەڕاندوەتەوە بۆ فرۆكەخانە جیاجیاكانی عێراق.