ڕەوتی حكمەی نیشتمانی بۆ "ا ه ع" وتوێژ لەسەر هیچ پرسێك ناكەین لەدەرەوەی یاسا و دەستوربێت

  • 29-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع – نسار حاج
    ڕەوتی حكمەی نیشتمانی، ئەمرۆ چوار شەممە، وتوێژ لەسەر هیچ پرسێك ناكەین لەدەرەوەی یاسا و دەستوربێت.
    لای خۆیەوە عەبدوڵا زەیدی ئەندامی ڕەوتی حكمەی نیشتمانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی ڕاگەیاند:" وەفدی كوردستانی بە كارنامەیەك دیتە بەغداد كە ناوی ناوە كارنامەی مافی گەلی كورد" ئاشكراشیكرد " ئەوان وتوێژ لەسەر هیچ پرسێك ناكەن لەدەرەوەی یاسا و دەستوربێت یان پرسێك لەبەرژەوەندی لایەنێكدابێت بەبێ لایەنی بەرامبەری".
    زەیدی وتیشی رۆژی هەینی وەفدی كوردی دێنەبەغداد و دوا وەڵام لەگەڵ خۆیان دەهێنن، بۆ رۆژی شەمەش لەگەڵ وەفدی چوار لایەنە كۆدەبنەوە بۆ یەكلاییكردنەوەی بریارەكان، ئاماژەی بە نزیكی بۆچونی هەردوولا كرد، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ هەموو لایەكیان سەلماندووە كە ئەوان بە ئاراستەی پرۆژەی نیشتمانی گشتگیرن.