سەندیكای هونەرمەندانی عێراقی یەكەم كۆنگرەی خۆی لە نەینەوا ساز دەكات

  • 27-08-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا-ا ه ع
    بەئامادەبونی دكتۆر جبار جودی نەقیبی هونەرمەندان و نەوفەل عاكوب پارێزگای نەینەوا و ئەندامانی سەندیكای هونەرمەندان و بەهاوكاری بانكی ناوەندی عێراق و بانكە تایبەتە عێراقییەكان، ئەمڕۆ دووشەممە یەكەم كۆنگرەی سەندیكاكە لە پارێزگای نەینەوا سازكرا، ئەو كۆنگرەیە دوای لەناوبردنی هونەر و شاكارە هونەریەكانی موسڵ دێت لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە لەسەنتەری پارێزگای نەینەوا.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند: پارێزگاری نەینەوا پێشوازی لەهونەرمەندە عێراقییەكان و نەقیبەكەیان لە پارێزگای موسڵ كردووە، و ڕۆڵی ئەوانی بەدیار و گرنگ وەسفكرد بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی ژیان و كاركردن لەسەر گەڕانەوەی زۆرینەی پەیكەرەكانی ئەوشارە و دووبارە دیزاینكردنی بازاڕە كۆنەكان و گەڕاندنەوەی شارەكە بۆ شێوەی پێشوی.
    لای خۆیەوە دكتۆر عەبدجەبار جودی نەقیبی هونەرمەندان لە پارێزگاكە لە وتارەكەیدا و لەچوارچێوەی كۆنگرەكەدا داوای كرد كە داواكاری هونەرمەندانی شارەكە بەهەند وەربگیرێن و جێبەجێ بكرێن وداوای كرد بارەگایەك بۆ سەندیكاكەیان دابین بكرێت و جارێكی تر هۆڵی رەبیع نۆژەن بكرێتەوە كە نۆێنەرایەتی مێژووی هونەر و هونەرمەندانی ئەو شارە دەكات.