وەزارەتی گواستنەوە: 540 ئاوارەی پارێزگای نەینەوا لەسوریاوە گەڕانەوە

  • 19-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد- ا ه ع
    كۆمپانیای گشتی گواستنەوەی گەشتیارو شاندەكانی تایبەت بە وەزارەتی گواستنەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئەركێكی تایبەتی بەجێهێنا بەگەڕاندنەوەی ژمارەیەك خێزانی ئاوارە لەخاكی سوریاوە بۆ پارێزگای نەینەوا، ئەم ئەركەش لەچوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەتی گواستنەوە لە لیژنەی بەهاناوەچونی ئاوارەكان دێت.
    ئەندازیار عەبدوڵا لعێبی باهز لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند: "بەپێی ڕێنمایەكانی كازم فنجان حامی وەزیری گواستنەوە و بەهاوكاری ڕاستەوخۆی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران،540 خێزانی ئاوارە لە كەمپی هۆل لەناو خاكی سوریا بۆ سەنتەری ئاوارەكانی ناوچەی حەمەم عەلیل-ی سەر بە پارێزگای نەینەوا گەڕێندرانەوە".
    ڕاشیگەیاند: "كارمەندانی كۆمپانیاكە لەسەر كاری خۆیان بەردەوامن و كار لەسەر نەخشە و پلانێك دەكەن كە لەكاتی دیاریكراودا تەواوی خێزانە ئاوارەكان لە پارێزگا جیاوازەكان بگەڕێنرێنەوە".