سبەینێ دوا وادەی وەرگرتنی تانە و سكاڵاكانە لەسەر ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان

  • 13-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    دادگای فیدڕاڵی تا سبەینێ سێ شەممەی بۆ كوتلە سیاسیەكان دیاریكردوە تا تانە و سكاڵاكانیان لەسەر ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان تۆمار بكەن.
    لای خۆیەوە دادوەر عەبدول ستار بەیرەقدا وتەبێژی دادگای فیدڕاڵی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی ڕاگەیاند دەستەی دادوەرانی هەڵبژاردنەكان لە دادگای فیدڕاڵی تەئكیدیانكردوە سبەینێ سێ شەممە 14/8/2018 دوا رۆژی وەرگرتنی تانە و سكاڵاكانە لەسەر ئەنجامی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان، بێ ئەوەی وادەی وەڵامدانەوەی تانە و سكاڵای كوتلە سیاسیەكان دیاریبكات.