دەرچونی چەند بڕیارێك بۆ دورخستنەوەی ژمارەیەك بەڕێوبەری گشتی لە فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی كارەبا دەردەكرێت

  • 9-08-2018, 00:00
  • +A -A

    دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنج شەممە، چەند بەڕێوبەرێكی گشتی لە فەرمانگەكانی وەزارەتی كارەبا دورخستەوە.
    لەبەیاننامەیەكدا كەلەلایەن نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانەوە دەركراوە و وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە عەبادی بڕیاری دورخستنەوەی بۆ ژمارەیەك لە بەڕێوبەرانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی كارەبا، لەوانە بەرهەم هێنان و گرێبەست و دابەشكردنی كارەبای بەغداد و فەرمانگەی كارگێڕی دەركردووە، لەگەڵ ئەنجامدانی چەند گۆڕانكارییەك لە فەرمانگە یاساییەكان و كاركردن و داوەری و چەند فەرمانگەیەكی تر.
    حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران لەكۆتایی مانگی ڕابردوو وەزیری كارەبای لەسەر كار لابرد تا لێكۆڵێنەوە لەسەر پرسی گرێبەستەكان و چەند دۆسیەیەكی تر تەواو دەكرێت.