تونس؛ 4 هاوڵاتی عێراقی دادگاییكران كە لەچوارچێوە تۆڕێكی تیرۆریستی كاریان كردووە

جیهانی
  • 3-08-2018, 00:00
  • +A -A

    تونس – ا ه ع وەزارەتی ناوخۆی تونس ڕایگەیاند تۆرێكی نێودەوڵەتی تیرۆریستیان دەستگیركردووە كە كاریان ڕەوانەكردنی تیرۆریستان بووە بۆ وڵاتانی ئەوروپا لەرێی بەكارهێنانی پاسپۆرتی ساختەوە، دەشڵێت لەچوارچێوەی ئەو تۆڕە تیۆریستییەدا 4 عێراقی هەن. وەزارەتی ناوخۆی تونس لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند:" هێزەكانیان توانیویانە تۆڕێكی نێودەوڵەتی تیرۆریستان دەستگیر بكەن كە كاریان ڕەوانەكردنی تیرۆریستان بووە لە عێراق و توركیاوە و لەرێی تونسەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا ئەوەش لەرێی بەكارهێنانی پاسپۆرتی بیانی ساختەوە، دەشڵێت 4 عێراقی لەچوارچێوەی ئەو تۆڕە تیرۆریستیەدا هەن. وەزارەتی ناوخۆ تونس راشیگەیاند دوای ستگیركردنیان، ئەندامانی ئەو تۆڕە تیرۆریستییە ڕەوانەی دادگا كراون.