وەزارەتی داد سزای لە سێدارەدان بەسەر 38 تاوانباردا جێبەجێ دەكات

ئەمنی
  • 14-12-2017, 00:00
  • +A -A

    بەغدا - ا ه ع ئەمرۆ پێنج شەممە وەزارەتی داد سزای لە سێدارەدانی بەسەر 38 تاوانباردا جێبەجێ كرد. سەرچاوەیەك لە وەزارەتی داد بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی راگەیاند وەزارەتەكەیان سزای لە سێدارەدانی بەسەر 38 تاوانباردا كە بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە كردەوە تیرۆریستیەكان دەستگیركرابوون جێبەجێكردوە، دوای ئەوەی سزاكەیان بەسەردا ساغبوەتەوە و لەلایەن سەرۆك كۆماریشەوە سزای لەسێدارەدانیان پەسەندكراوە. سزای لە سێدارەدان لەلایەن دادگاوە چاودێری دەكرێت و چەند قۆناغێكی دەوێت بۆ جێبەجێ كردنی بۆ ئەوەی لەلایەن لیژنە دادوەرییەكانەوە وردبینی بكرێت و دواتریش ئەو دۆسێیە بۆ سەرۆكایەتی كۆمار بەرزدەكرێتەوە و بە تەواوی وردبینی بۆ دەكرێت و دواتر پەسەند دەكرێت لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە دواتریش سزاكە جێبەجێ دەكرێت.