موقتەدا سەدر بەیاننامەیەك سەبارەت بە بەرنامەی سیاسی رەوتی سەدر دەردەكات

  • 31-07-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، ئەمرۆ سێ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا پرۆژەی سیاسی و بۆچونەكانی سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی نوێ خستەڕوو. لەبەیاننامەكەدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانتسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، سەدر رۆشنایی خستوەتە ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتوو كە پێویستە ئەو یاسایانە دەربكەن كە لەبەرژەوەندی گەلدا بێت و دوربكەونەوە لە ناكۆكیەكان، لەگەڵ لێپرسینەوە لە گەندەڵكاران و ئەوانەی كەمتەرخەمبوون و دورخستنەوەیان، هەروەها كوتلە سیاسیەكان دەست لە كاروباری وڵات وەرنەدەن و كار بۆ بەهێزكردنی پۆلیس و هێزە ئەمنیەكانی تر بكرێت و جومەگانی وڵات لە گەندەڵی ئیداری و دارایی پاكبكرێتەوە و چاكسازییان تیابكرێت. هەر لە بەیاننامەكەدا تەئكیدكراوەتەوە لەسەر ئەوەی دامزراندن لە دامودەزگاكانی وڵات دەبێت لەسەر بنەما و رێنماییە ئیدارییەكان بێت لەگەڵ راوێژكردن بە شارەزا و ڕاوێژكاران بۆ تەقیمكردنی كاری وەزارەتەكان. لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا تەئكید لەسەر سەربەخۆیی دادگا كراوەتەوە لەگەڵ دەستنیشان كردنی وەزیری تەكنۆكرت و سەربەخۆ و جەختیش لەسەر ئەوە كراوەتەوە كە سەرۆك وەزیران سەربەخۆ بێت لەبڕیارەكانی و هیچ گوشارێكی سیاسی لەسەر نەبێت. هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە كە ئیسرائیل دوژمنی یەكەمی عێراقە.