262 خێزانی ئاوارە گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە جەلەولا

  • 5-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع ئەنجومەنی ناحیەی جەلەولا-ی سەر بە پارێزگای دیالە رایگەیاند: 262 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە ناحیەكە. وەلهان كرەوی سەرۆكی لیژنەی ئاوارەكان لە ئەنجومەنی ناحیەی جەلەولا لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: نزیكەی 262 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە ناوچە جیاجیاكانی جەلەولا لە باكوری دیالە، دوای رێگە پێدانیان لەلایەن لیژنەی باڵاوە. وتیشی چەندین خێزانی ئاوارەی تریش لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەگەرێنەوە ناوچەكانیان.