22 تیرۆریستی داعش لە خۆرئاوای موسڵ دەستگیركران

ئەمنی
  • 16-07-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع فەرماندەیی پرۆسەكانی نەینەوا، ئەمرۆ دوو شەممە، رایگەیاند: 22 تیرۆریستی داعشیان لە زنجیرە چیاكانی (عەتشانە و بادۆش) دەستگیر كردووە لەخۆرئاوای موسڵ. لای خۆیەوە عەمید محەمەد جبوری وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسەكانی نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" هەواڵگری نەینەوا توانیویەتی 22 تیرۆریستی داعش بەپێی زانیاری هەواڵگری دوای دزە كردنیان بۆ زنجیرە چیای عەتشانە و بادۆش دەستگیر بكات. وتیشی ئەو هێزە دەستیشیگرتووە بەسەر چەك و تەقەمەنیەكانی ئەو تیرۆریستانە.