ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا لە گوندی بادۆش 22 گومانلێكراو دەستگیردەكات

ئەمنی
  • 3-03-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا، ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند: هێزەكانیان 22 گومانلێكراویان لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا لەگوندی بادۆش دەستگیر كردووە. لای خۆیەوە لیوا نەجم جبوری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: هێزە ئەمنیەكان رێوشوێنی ئەمنی توندیان لەسەرتاسەری گوندەكانی بادۆش و عەتشانە گرتوەتەبەر كە پێشتر شەڕ و پێكدادان لەو ناوچانە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش رویدابوو. جبوری وتیشی هێزە ئەمنیەكان شەوری هەینی 17 تیرۆریستی داعشیان دەستگیركردبوو كە دزەیان كردبووە ناوچەكە لە كاتێكدا كە گەمارۆی گوندی عەتشانەیان دابوو، دواتریش ئەو هێزانە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان ئەنجامدا لەگەڵ وردبینیكردنی ناوی دانیشتوانی ناوچەكە، لە كۆتاییشدا 22 گومانلێكراویان دەستگیركرد و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا دەستیپێكردووە.