سەرۆك وەزیران داوا دەكات لەمپەرەكانی كەمی كارەبا نەهێڵدرێن و چارەسەری كەمی كارەبا بكرێت وكارەبایی پێویست بۆ هاوڵاتیان دابین بكرێت

  • 13-07-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران لە پارێزگایی بەسڕە چاوی كەوت بە محەمەد عەبد ئەمیر حلێفی بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی كارەبای باشوور. بەپێیی بەیاننامەیەكی نوسینگەی سەرۆك وەزیران كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە (ا ه ع) كەوتووە، هاتووە لەو دیدارەدا تاوتۆیی ڕەوشی كارەبا لەبەسڕە كراوە و داوا كراوە ئەوپەری هەوڵەكان بخرێنە گەڕ بۆ دابینكردنی كارەبا بۆ ئەو پارێزگایە بەتایبەتی لەوەرزی هاویندا. عەبادی داوایی كرد بەزوترین كات كارەبای پێویست بۆ هاوڵاتیان دابینبكرێت وچارەسەری پێویست بۆ ئەو كێشەیە بدۆزرێتەوە.