تیرۆرستێكی مەترسیدار دەستگیركرا كە سەرپەرشتی زۆرینەی كارە تیرۆرستیەكانی داعشی كردوە

ئەمنی
  • 8-07-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع هێزە ئەمنیەكان تیرۆرستێكی مەترسیداریان دەستگیركرد كە سەرپەرشتی زۆربەی كریارە تیرۆرستیەكانی داعشی كردوە. عەمید یحیا رەسول وتەبێژی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسێ هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند:"مەفرەزەكانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە فیرقەی10و بەهاوكاری بەڕێوبەرایەتی زانیاریە هەواڵگیریەكان توانیویانە سەركردەیەكی مەترسیداری داعش دوای دانانی بۆسەیەك دەستگیر بكەن. وتیشی هێزەكانیان ئەو تیرۆریستەیان لەناوچەی ترابشە لەجەزیرەی ڕومادی دەستگیركردووە. ڕونیشیكردەوە ئەو تیرۆرستە یەكێك بووە لەسەرپەرشتیاران و پلاندانەری زۆربەی كردەوە تیرۆرستیەكانی داعش كە بەگروپی غەزەوات ناسراون و هاوڵاتیانی مەدەنی بێ تاوان و هێزە ئەمنیەكانیان كردۆتە ئامانج و بەپێیی مادەی 4تیرۆر داواكراو بووە.