هەواڵگری سەربازی دوو تیرۆریست لە دیالە و واست دەستگیر دەكات

ئەمنی
  • 11-04-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع فەرمادەیی پرۆسە هاوبەشەكان، ئەمرۆ چوار شەممە، رایگەیاند: مەفرەزەیەكی هەواڵگری سەربازی دوای دانانی بۆسەیەك لە ناوەراستی دیالە تیرۆریستێكی دەستگیركردوە كە یەكێك بووە لە ئەندامانی ئەو تۆڕەی كە ناویان لە خۆیان ناوە (ویلایەتی دیالە). لای خۆیەوە عەمید یەحیا رەسوڵ وتەبێژی سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی لە فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكان لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" مەفرەزەیەكی سەر بە بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی تیرۆریستێكی سەر بە داعشیان دەستگیر كردووە". وتیشی هێزێكی هەواڵگری سەربازی لە ئۆپەراسیۆنەكانی رافیدەین بە هاوكاری هەواڵگری ریشەكێشكردنی تیرۆر لە واست لە ناوەندی ئەو پارێزگایە تیرۆریستێكیان دەستگیر كرد، ئەو تیرۆریستەش بە پێی مادەی 4ی تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواكراو بووە.