سیسی بۆ عەلاوی: پشتیوانی هەوڵەكانی عێراق دەكەین بۆ لەناوبرنی تیرۆر

  • 25-06-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع لەچوار چێوەی سەردانەكەیی دا بۆ ۆڵاتی میسر و كۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانی ئەو وڵاتە كەبڕیارە چەند ڕۆژێك بخاێنێت ولەدووتۆیی كۆبونەوەی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر ..سەرۆكی ئەو وڵاتە بەئەیاد عەلاوی جێگری سەرك كۆماری ڕاگەیاند وڵاتەكەی پشتوانی هەوڵەكانی عێراق دەكات بۆ بنەبڕكردنی تیرۆر. كبونەوەكەی عەلاوی لەگەڵ سیسی بە ئامادەبونی هەریەك لە سامح شوكری وەزیری دەرەوە و لیوا عەباس كامل سەرۆكی دەزگایی هەواڵگیری میسر بەرێوەچوو. لای خۆیەوە بەسام ڕازی وتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتی میسر ڕایگەیاند: سیسی پێشوازی لە عەلاوی كردو تەئكیدی كردەوە كە میسر خەمخۆرانە پشتیوانی عێراق دەكات و كار دەكات بۆ بەرەو پێشبردنی پەیوەندیەكانیان لە هەموو بوارەكاندا و پیرۆزبایی هەڵبژاردنەكانی عێراقییشی لە ئەیاد عەلاوی كرد.