فوئاد مەعسوم تەئكید دەكاتەوە لەسەر گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ژاپۆن

  • 24-06-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار، ئەمرۆ یەك شەممە، تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی بەهێزكردنی پەیوەندیە سیاسی و ئابوریەكان لەگەڵ ژاپۆندا و پتەوكردنی هاریكاری وەبەرهێنان و ئەكادیمی لەنێوان هەر دوو لادا. سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند:" فوئاد مەعسوم لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازییكرد لە فۆمیۆ ئیوای باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كە بەبۆنەی كۆتایی ئەركەكانی سەردانی كردبوو. لە دیدارەكەدا سەرۆك مەعسوم ستایشی رۆڵی ئیوای كرد لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردو گەل و وڵاتدا، بایەخدانی عێراقیشی دوپاتكردەوە بۆ فراوانكردن و بەهێزكردنی پەیوەندیی هاریكاریی نێوان عێراق و ژاپۆن لە هەموو بوارەكاندا بە تایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و ئەكادیمییدا. لە دیدارەكەدا ئەو گۆڕانكارییانە بەرز نرخێنرا كە بەدی هاتون لە پەیوەندیی دوقۆڵیی هەردو وڵات لەم ساڵانەی دوایی و رێوشوێنی فراوانكردنی بەشداریی ژاپۆن لە پلانەكانی ئاوەدانكردنەوەی عێراق و بوژانەوەی ژێرخانی ئابورییدا.