فوئاد مەعسوم تەئكید لەسەر گرنگی پتەوكردنی پەیوەندیەكان لەگەڵ ژاپۆن دەكاتەوە

  • 29-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار ئەمرۆ دوو شەممە تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ ژاپۆن. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) نێردراوە، سەرۆكایەتی كۆمار رایگەیاند: لە میانی پێشوازیكردنی لە خەلیل موسەوی باڵیۆزی نوێی عێراق لە ژاپۆن بە بۆنەی نزیكبوونەوەی وەرگرتنی ئەو پۆستە، فوئاد مەعسوم تەئكیدی لەسەر گرنگی پتەوكردنی پەیوەندیەكان لەگەڵ ژاپۆن كردوەتەوە. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە فوئاد مەعسوم پیرۆزبایی لە موسەوی كردووە بە بۆنەی وەرگرتنی ئەو پۆستە و تەئكیدیشی لەسەر گرنگی پتەوكردنی پەیوەندیەكان لەگەڵ ژاپۆندا كردوەتەوە لەسەرجەم بوارەكاندا بە تایبەت دوبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكان و وەبەرهێنان و پێشخستنی بوارەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵ و گەشتوگوزار. سەرۆك كۆمار رۆشناییشی خستە سەر گرنگی هاوكارییەكانی ژاپۆن بۆ گەلی عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش و پشتیوانییە بەردەوامەكانی گەلی ژاپۆن بۆ وڵاتەكەمان. لای خۆیەوە خەلیل موسەوی سوپاسی پشتیوانی راستەوخۆی سەرۆك كۆماری كرد و تەئكیدیشی لەسەر پەرۆشی بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئەركە نیشتمانییە بە باشترین شێوە كردەوە.