لە ئەنبار دەستبەسەر پشتێنێكی بۆمبرێژكراو و 3 گوللە هاوەندا گیرا

ئەمنی
  • 22-05-2018, 00:00
  • +A -A

    ئەنبار – ا ه ع هێزە ئەمنیەكانی سەر بە فەرماندەیی پرۆسەكانی ئەنبار لەناوچەی مەعامل جس دەستیان گرت بەسەر 3 گوللە هاوەنی 60 ملیمدا. وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" مەفرەزەیەكی سەر بە فەرماندەیی پرۆسەكانی ئەنبار لە ناوچەی مەعامل جس-ی سەر بە پارێزگای ئەنبار بەپشتبەستن بە زانیاری وردی هەواڵگری توانیویەتی دەست بەسەر 3 گوللە هاوەنی 60 ملیمدا بگرێت. لە لایەكی ترەوە هێزێكی ئەمنی هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینی لە ناوچەی توبیەی پارێزگای ئەنبار ئەنجامدا، لەناوچەی ئەلبو عەلیش گومانلێكراوێك دەستگیركرا.