خۆشەویستی لە یەکەم بینینەوە دروستدەبێت؟

  • 3-12-2017, 00:00
  • +A -A

    زۆرێک لە جیهاندا باس لە خۆشەویستی لە یەکەم بینینەوە دەکەن، بەجۆرێک زۆر کەس باس لەوە دەکات کاتێک کوڕێک کچێکی بینیوە یان بەپێچەوانەوە کچێک کوڕێکی بینیوە، دەستبەجێ خۆشیویستووەو کاریگەری لەسەر داناوە، ئەمە راستە؟ دەروونناسەکان ئەو دیاردەیە شیدەکەنەوەو توێژینەوەیەکی گەورەیان لەسەر ئەنجامداوە، بۆیان دەرکەوتووەو ئەوەی لە یەکەم بینیندا هەستی پێدەکەیت ئەوە خۆشەویستی نییە، بەڵکو هەستێکی جەستەیی ئاساییەو لەگەڵ شەپۆلێکی سۆزداریدا هاوشانی کەسەکە دەبێت. زاناکانی دەروونناسی لێکۆڵینەوەکەیان لە زانکۆی گرۆنیگینی هۆڵندا ئەنجامداوە، بۆیان دەرکەوتوو دیاردەی "خۆشەویستی لە یەکەم بینینەوە" گومانی لەسەرە، دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکە دەریخستووە کە هەستی خەڵكی نییە، جگەلەوەی راکێشانی شەپۆلێکی سۆزداری بەهێزی جەستەیی سادەیە و هاوشانی مرۆڤە لەو کاتەدا لێی دەدات، بەردەوام ئەو شەپۆلانە لەگەڵ جەستەی مرۆڤەکاندا دێن و دەچن و هیچ پەیوەندییەکیان بە خۆشەویستیەوە نییە. لەو توێژینەوەیەدا 396 کەس بەشدارییان کردووە، بەشداربووانیش خوێندکاری زانکۆکانی ئەڵمانیاو هۆڵندا بوون و دەرکەوتووە کە لە یەکەم بینیندا ئەو هەستە دروست دەبێت و درێژەدەکێشێت بۆ ماوەی 20 خولەک تا 90 خولەک. دوای کۆتاییهاتنی ئەو لێکۆڵینەوەیە 32 کەسیان رایانگەیاند کە کەوتوونەتە ئەو حاڵەتەوەو لە چاوپێکەوتنێکدا بەرانبەر چەندین کەس ئەو هەستەیان بۆ دروستبووە. "لێرەدا پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە ئەو هەستە دوولایەنە نییەو ئاڵوگۆڕ نابێت". لەکۆتاییدا زاناکانی دەروونناسی گەیشتنە ئەو ئەنجامەی خۆشەویستی لە یەکەم بینیندا هیچ پەیوەندییەکی دوور یان نزیکی بە خۆشەویستی راستەقینەوە نییە.