لەسەر سنوری عێراق – سوریا تیرۆریستێك دەستگیركرا

ئەمنی
  • 20-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع مەفرەزەیەكی سەر بە هەواڵگری سەربازی، ئەمرۆ یەك شەممە، رایگەیاند: لەكاتی دزەكردنی لە سوریاوە بۆ ناو خاكی عێراق تیرۆریستێكیان دەستگیركردوە كە سەر بە (پۆلیسی ئیسلامی) بووە. لای خۆیەوە عەمید یەحیا رەسوڵا وتەبێژی سەنتەری ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، تەئكیدیكردەوە:" هێزە ئەمكنیەكانی سەر بە فیرقەی 15 لەسەر سنوری عێراق – سوریا تیرۆریستێكیان دەستگیركردووە كە بەنیازبووە بێتە ناوخاكی عێراقەوە، وتیشی ئەو تیرۆریستە سەر بە (پۆلیسی ئیسلامی)ی تیرۆریستانی داعش بووە لە چوارچێوەی ویلایەتی هیتدا". هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە "دوای دەستگیركردنی ئەو تیرۆریستە رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە بەمەبەستی تەواوكردنی رێوشوێنە یاساییەكان لەگەڵیدا".