گومرک: زیاترلە 3 ملیۆن دەنکۆڵەی هۆشبەر لەماوەی یەکساڵدا دەستیبسەرداگیراوە

ناوخۆ
  • 18-06-2024, 11:42
  • +A -A

    بەغداد/ INA حەسەن فەواز
    دەستەی گشتی گومرک ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە لەدەروازەسنووریەکاندا لەماوەی ساڵێکدا سێ ملیۆن و نیو دەنکۆڵەی هۆشبەردەستی بەسەرداگیراوە.
    سەرۆکی دەستەی گشتی گومرک حەسەن عگێلی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە دەستەی گشتی گومرک دەیەها ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە ودەستیگرتووە بەسەر چەندین مادەی هۆشبەرو داوو دەرمان کە بەدەرلەیاسا هاوردەکرابوون، ڕوونیشی کردەوەکە بەشی نەهێشتنی ئاودیوکردن زیاترلە 7500 ئۆپەراسیۆنی پشکنینی لەسەرجەم دەروازەکاندا ئەنجامداوە.
    عگێلی وتیشی کە دەستەی گومرک توانیویەتی زیاترلە سێ ملیۆن ونیو دەنکۆڵەی کەبتاگۆن لەیەکێک لەدەروازەکاندا دەستبەسەردابگرێت.