شاندی كوتلەی دەستپێشخەری پەرلەمانی و بارزانی باس لە گرنگی بەردەوامی نزیكبونەوەی نێوان بەغداد و هەولێر دەكەن

سیاسی
  • 12-06-2024, 20:01
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی كوتلەی دەستپێشخەری پەرلەمانی زیاد جەنابی و سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان مەسعود بارزانی، پێشهاتەكانی پڕۆسەی سیاسی و ئەوەی پەیوەندی بە سروشتی لێكتێگەیشتنەكانەوە هەیە بۆ ئەم قۆناغە تاوتوێ كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی كوتلەی دەستپێشخەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندی كوتلەی دەستپێشخەری پەرلەمانی بە سەرۆكایەتی پەرلەمانتار زیاد جەنابی لەگەڵ سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان مەسعود بارزانی، لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە هەولێر كۆبووەوەو تیایدا  باس لە پێشهاتەكانی پرۆسەی سیاسی و ئەوەی پەیوەستە بە سروشتی لێكتێگەیشتنەكان لە ئەم قۆناغەدا تاوتوێكرا.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، جەنابی جەختیكردەوە: لە گرنگی پاراستنی نزیكبوونەوەی نێوان بەغداد و حكومەتی هەرێم و بەشداریكردن لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان.
    هاوكات بارزانی باسی لە گرنگی دروستكردنی جۆرێك لە هاوئاهەنگی پەرلەمانی كرد و بۆ ئەوەی كوتلەی دەستپێشخەری ڕۆڵی سەرەكی بگێڕێت لە نزیككردنەوەی ڕوانگە سیاسییەكان و بەمەبەستی دروستكردنی ژینگەی سەقامگیری سیاسی و حكومی.