فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: ئاسایش بۆ زیاتر لە 20 هەزار حاجی لە ڕێگەی وشکانییەوە بۆ خاکی پیرۆز دەستەبەرکراوە

ناوخۆ
  • 2-06-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان،ڕایگەیاند : 20 هەزار و 855 حاجی لە ڕێگەی وشکانییەوە بۆ خاکی پیرۆز بەسەلامەتی پەڕینەوە،بەم جۆرە کۆتایی هات بە پڕۆسەی گەشتکردن لە ڕێگای وشکانی بۆ حەجی ئەمساڵ.
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:-لەژێر ڕێنمایی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و بەدواداچوونی مەیدانی بەردەوام لەلایەن لیژنەی باڵای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزە ئەمنییەکانمان بە درێژایی ڕێگاوبان و ناوچە بیابانییەکان بە سەدان کیلۆمەتر سەلامەتی بۆ کاروانی حاجیان دەستەبەرکراوە.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :-کە پارێزگاری ئەمنی بۆ  20 هەزار و 855 حاجی لە ڕێگەی وشکانییەوە دەستەبەر کرابوو ، جەختیشیکردەوە کە پرۆسەی گەشتکردنی حاجیان لە ڕێگەی وشکانییەوە تەواو بۆ ئەمساڵی وەرزی حەج کۆتایی هات .
    بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : پرۆسەی گەشتکردنی حاجیان لە ڕێگای ئاسمانیەوە تا ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، ئەوەش لە ڕێگەی هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ ئیدارەی فڕۆکەخانە و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی،هەروەک ژمارەی ئەو حاجیانەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانەوە بە فڕۆکە دەگوازرێنەوە گەیشتووەتە 16 هەزار و 419 حاجی،بەمەش کۆی گشتی  ژمارەی حاجیان کە لە ڕێگەی ئاسمانی و وشکانیەوە  تا ئەم ڕاگەیەندراوە گەیشتۆتە 37274 هەزار حاجی .
    فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لەڕاگەیەندراوەکەدا،ئەوەشی خستۆتەروو :- هێزە ئەمنییەکانمان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی حەج و عومرە،هەموو توانەیەکیان خستۆتەگەڕ بۆ دابینکردنی ئاسانکاری و خزمەتگوزارییەکان بە شێوەیەکی گونجاو، هاوکات هێزە ئەمنییەکان ئامادەن بۆ قۆناغی دووەم لە کاتی گەڕانەوەدا حاجیان پاش تەواوکردنی ڕێوڕەسمەکانی حەج بەردەوام بن لە ئەرکەکانیان،