دەستەی باڵای حەج کۆتای بە کارەکانیان هێنا بۆ ناردنی یەکەم کاروانی حاجیان بە رێگای وشکانی

ناوخۆ
  • 7-06-2022, 21:28
  • +A -A

    بەغداد _INA
    دەستەی باڵای حەج و عومرە ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە هەموو کارێکیان تەواو کردوە بۆ ناردنی یەکەم کاروانی حاجیان لە ڕێگەی وشکانیەوە.
    دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتەوە ڕایگەیاند، "کادرەکانمان پلانێکیان داناوە بۆ ئەوەی پرۆسەی گواستنەوەی حاجیان لە ڕێگەی هەموو پارێزگاکانەوە بۆ خاکی پیرۆز سەرکەتوو بێت".
    وتیشی: دانانی نیشانەکانی ڕێنماییکردن بە درێژایی ڕێگای حەجی وشکانیەوە ،ئامادەیی دەروازەی سنووری عەرعەر بۆ وەرگرتنی حاجیان، لە هەموو بیناکانیدا، کە بریتین لە بەشەکانی (مۆری پاسپۆرت - خانووی پشوو - پەرستگا) و ئەوانی تر، بۆ دڵنیابوون لە ئاسوودەیی حاجی پیرۆز و ئاسانکردنی بۆ چوونە ناو سعودیە.