دەستەی کەشناسی پێشبینی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات

ناوخۆ
  • 2-06-2024, 11:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"دەستەی گشتی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ئاشکراکرد،کە پێشبینی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای دەکرد.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە ڕۆژی دووشەممە ئاسمان ساماڵ و تۆزێک خۆڵاوی دەبێت و بایەکی لەگەڵدا دەبێت لە باکووری ڕۆژئاوا،هەروەها پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور،لە باکووری وڵاتیش وەک رۆژانی پێشوو دەبن.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا:-بۆ ڕۆژی سێشەممە ،پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی  پێشو دەبن لە ناوچەکانی باکور، بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک بەرزدەبێتەوە.
    دەستەکە بۆ رۆژی چوارشەممەی داهاتووش پێشبینی دەکات ئاسمان ساماڵ بێت، لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەوەر، ئاراستەی با بەگشتی لە باکوری ڕۆژئاوا مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرماش بەگشتی هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- ئاسمان بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ساماڵ  دەبێت لەگەڵ بونی هەندێک پەڵە هەور،ئاراستەی با بەگشتی لە باکوری ڕۆژئاوا مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرماش بەگشتی هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن.