وەزارەتی بازرگانی: لەم هەفتەیەدا وەرگرتنی گەنم لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

ناوخۆ
  • 1-06-2024, 19:30
  • +A -A

    بەغدا-IN
    ئەمرۆ شەممە "حەیدەر گرعاوی" بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: هەنگاوەکانی بەبازاڕکردنی بەرهەمی گەنم بەردەوامە،و تا بیستی مانگی ئایاری ڕابردوو دوو ملیۆن و 515 هەزار تۆن خراوەتە بازاڕەوە.
    ڕاشیگەیاند : تا ئێستا کۆمپانیاکەیان گەنمی لە هەر سێ پارێزگاری هەرێم (هەولێر و دهۆک و سلێمانی) وەرنەگرتووە،بەهۆی ئەوەی وەرزی دروێنەکردن لە هەرێم لە هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات.
    لەبارەی زۆرترین بەهەرهەم لە کام پارێزگا دەبێت بۆ ئەم ساڵی فرۆشتن "گەرعاوی" ڕوونیکردەوە: کە پارێزگاری نەینەوا لە ساڵی ڕابردوو  بڕی 927 هەزار تۆن بەرهەمی لە کۆتای وەرزی دورینەوە هەبوو، دووەمیان پارێزگای سەڵاحەدین بوو بە بەرهەمهێنانی 830 هەزار تۆن ،و سێیەمیش کەرکوک بوو بە بەرهەمهێنانی 495 هەزار تەن و پارێزگای واستیش چوارەم پارێزگابوو بەبەرهەم هێنانی 460تەن و پاشان ئەنبار و بەدوای ئەویش پارێزگای ترن ،بۆ ئەمساڵیش هەمان پێشبینیمان هەیە ،بەڵام بە ڕێژەیەکی زیاتر لە ئەنجامی ئەو زۆرییەی ئەمساڵ بەدەست هاتووە.