دەستپاكی كەسێكی داواكراوی لەكوردستان وەرگرتەوە بەتۆمەتی گەندڵی سزادراوە دوای ئەوەی لە توركیا شوێنی پێی كەوتون

ناوخۆ
  • 31-05-2024, 17:50
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی دەستەی دەستپاكی فیدراڵی ڕایگەیاند، كەسێكی داواكراویان لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە كە بە تاوانی گەندەڵی سزا دراوە، دوای ئەوەی لە خاكی توركیا شوێنپێی كەوتووە.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : دوای هاتنەوەی بۆ ناو خاكی عێراق لە توركیاوە، یەكێك لە هەڵاتووە داواكراوەكانیان لە دەسەڵاتدارانی ئاسایشی هەرێمی كوردستانی عێراق وەرگرتووە، ئاماژەی بەوەشكردووە تاوانبارەكە گەندەڵی لە بڕە پارەیەكدا كردووە لە پارەی گشتی لە كاتی كاركردنی لە وەزارەتی كارەبا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەماهەنگی و هاوكاری نێوان بەشی فەرمانگەی هاوردەكردن و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی عەرەبی و نێودەوڵەتی لە وەزارەتی ناوخۆ بووە هۆی وەرگرتنی تاوانباری هەڵهاتوو (عیسام ئیسماعیل عیدان زیاب جەنابی) لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گشتی لە كوردستانی عێراق، كە ئاماژەیە بۆ ئەو سزادراوە لە ماوەی مانەوەیدا شوێنپێی گیراوە وچەند شوێنێكی گۆڕیوە و چاودێری كراوە.
    ڕوونیشیكردەوە : لەكاتی چوونە ژوورەوەی هەولێر دەستگیركراوە، لەوێش لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم ڕاگیراوە.
    دادگای تاوانەكانی كەرخ- دەستەی سێیەم بە غیابی بڕیارێكی دەركرد كە سزای دە ساڵ زیندانی بەسەر تاوانبارەكەدا سەپاند، بە پشتبەستن بە بڕگەكانی ماددەی (316) لە یاسای سزادان، ئاماژەیە بۆ ئەوەی تاوانبارەكە لە دەوام دابڕابوو  لەكاتێكدا وەك ئەمینی گەنجینەی كارەبای كەرەخی باشوور كاریدەكرد و كە سەربەبەرێوەبەرایەتی گشتی دابەشكردنی كارەبا كەرخ بوو،كاتێك گەندەڵی لەو بڕە باجەی كرد كە لەهاوڵاتیانی پێگەیشتبوو.