سەرۆكی حكومەتی هەرێم پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا دەكات

سیاسی
  • 29-05-2024, 17:35
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە گلێن مایڵز باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق كرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و هەرێمی كوردستان و ڕوبەڕوبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەكانی تیرۆر لەسەر ناوچەكە.
    ئاشكراشیكرد: پێویستیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و دابینكردنی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم ، هەروەها گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكی گونجاوی ئەمساڵدا و لە پرۆسەیەكی ئازاد و دادپەردوەرانە و بە بەشداری و پاراستنی مافی پێكهاتەكان، بەشێكی دیكەی گفتوگۆكانی كۆبوونەوەكە بوون.