ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر رەشنووسی یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەدات

سیاسی
  • 9-05-2024, 17:12
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر ڕەشنووسی یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دا.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر ڕەشنووسی یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دا، ئاماژەی بەوەشكرد: هەروەها دەنگی لەسەر ڕەشنووسی یاسای هەمواری نۆیەمی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە ٤٠ی ساڵی ١٩٨٨ داوە.
    ئاشكراشیكرد: سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسن مەدەلاوی، فەرمانی پێكهێنانی لیژنەیەكی پەرلەمانی كرد بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لە ڕاستییەكانی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی شاری هەولێر.
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بە سەرپەرشتی موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت ئەنجامدا.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، كارەكانی دانیشتنی ژمارە (٢٤)ی كردەوە، لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردن، ساڵی سێیەمی یاسادانان، خولی یەكەمی یاسادانان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: دانیشتنەكە بە ئامادەبوونی ١٧٣ پەرلەمانتار بەڕێوەچوو.