دەستپێكردنی هەفتەی زانست لە نێوان عێراق و ئێران بە بەشداری شەست زانكۆ

ناوخۆ
  • 7-10-2023, 13:12
  • +A -A

    بەغدا  -  INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستپێكردنی هەفتەی زانستی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕاگەیاند، بە بەشداری شەست زانكۆ و دامەزراوەی هەردوو وڵات.
    جێگری سكرتێری كاروباری توێژینەوەی زانستی حەیدەر  زەهد كە سەرۆكایەتی شاندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی  كرد بە ئامادەبوونی زانكۆ حكومی و ئەهلیەكان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕ وایگەیاند: هەفتەی زانستی لە نێوان هەردوو وڵاتدا ئاستی لێكتێگەیشتن و هەماهەنگی كە لە ئەنجامی ڕێككەوتنی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق هاتۆتە ئاراوە لەگەڵ وەزارەتی زانست و توێژینەوە و تەكنەلۆجیا لە كۆماری ئیسلامی بەردەوامن لەو دیالۆگانەی كە ئەنجام دراون لە بەغدای پایتەخت.
    ئاماژەی بەوەشكرد :  ئەو ئەركەی هەڵیان گرتووە كە زانكۆكانی هەردوو وڵات لەڕووی بەرهەمهێنانی توێژینەوەی زانستی و كێبڕكێی جیهانی لە پۆلێنبەندییە گرنگەكاندا هەڵیدەگرن، وایان لێدەكات شایستەی داگیركردنی ئەو پۆستانە بن كە لە دامەزراوە و سەكۆ ئەكادیمییەكانی تۆكمەدا ئاماژەیان پێكراوە، هەروەها فەزای زیاتر بۆ هەردوو وڵات دەكاتەوە بۆ هاوبەشی و هاوكاری لە زۆر بوار و لێكتێگەیشتن سەبارەت بە توێژینەوەی زانستی، بەرنامەكانی پەرەپێدان و هاوكاری بەشداربوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد : شاندە عێراقییەكان كە نوێنەرایەتییەكی فەرمی پلە باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەی زانستی و زانكۆكانی لەخۆدەگرێت، ئاماژەیە بۆ ئاماژەیەكی ئەرێنی بۆ گرنگیدان بە پەرەپێدانی پرۆگرامی هاوكاریی زانستی هاوبەش لەنێوان زانكۆكانی هەردوو وڵات و گەیشتن بە ئاستی خوازراو و پەیوەندییەكان بە كاریگەرییەكی كاریگەر لەسەر ئاڵوگۆڕی كولتووری و شارەزایی زانستی و ئەكادیمی.
    لای خۆیەوە وەحید حەدادی ئەسڵ جێگری وەزیری زانست و توێژینەوە و تەكنۆلۆژیا بۆ كاروباری نێودەوڵەتی كۆماری ئیسلامی، جەختی لە گرنگی ئاڵوگۆڕی ئەزموون و شارەزایی و داڕشتنی لێكتێگەیشتنی زانستی لەسەر زۆرێك لە دۆسیەكان كرد كە بەشێكیان پەیوەندییان بە لایەنی ژینگەییەوە هەیە و بەرنامەی پەروەردەیی هاوبەش.
      هاوكات سەرۆكی زانكۆی فێردۆسی مەشهەد محەمەد كافی ڕوونیكردەوە : زانكۆكانی هەردوو وڵات پەرۆشن بۆ سەركەوتنی گفتوگۆ هاوبەشەكان و گەیشتن بە دیدگایەك كە خزمەت بە لایەنی زانستی و توێژینەوەی نێوان هەردوولا بكات.
    چالاكییەكانی كردنەوەی هەفتەی زانست كە تا دوانزەی تشرینی یەكەم بەردەوامە، كۆمەڵێك وتاری فەرمی لەخۆگرتبوو، لەوانە وتاری بەڕێوەبەری گشتی بەشی نوێنەرایەتی و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەكان، دكتۆر حازم باقر تاهیر، ڕاوێژكاری ڕۆشنبیری،و پێشكەشكردنی زانستی لەسەر گرنگی خوێندنی ئەكادیمی و ئاستی لێكتێگەیشتن لە نێوان زانكۆكانی عێراق و ئێران.