سەرۆك وەزیران سەنتەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی مەرجان لە پارێزگای بابل بەسەردەكاتەوە

سیاسی
  • 9-05-2024, 17:03
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،  سەردانی سەنتەری شێرپەنجەی لە نەخۆشخانەی مەرجان لە پارێزگای بابل كرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،  پێداچوونەوەی بەو خزمەتگوزارییە تەندروستی و پزیشكییانە كرد كە لە نەخۆشخانەی مەرجان لە ناوەندی شاری حللە پێشكەش دەكرێن.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، سودانی سەردانی بەشەكانی سەنتەری پسپۆڕی نەخۆشی شێرپەنجەی نەخۆشخانەكە كرد و چاوی بە كارمەندانی تەندروستی و پزیشكی كەوت كە لەوێ كاردەكەن، هاوكات چاوی بە هاوڵاتیان كەوت و گوێی لە بۆچوونەكانیان گرت سەبارەت بە سروشتی ئەو خزمەتگوزارییە پزیشكی و چارەسەرییانەی كە نەخۆشخانەكە پێشكەشیان دەكات.