وەزارەتی خوێندنی باڵا بەردەستبوونی 300 سکۆلەرشیپ لە سلۆڤاکیا ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 22-10-2023, 13:15
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە ،وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی 300 سکۆلەرشیپی لە سلۆڤاکیا بڵاوکردەوە.
    وەزارەتی خوێندنی باڵا  لە بەیاننامەیەکەدا  کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- بەشی سکۆلەرشیپ و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەردەستبوونی 300 سکۆلەرشیپی سلۆڤاکی لە پسپۆڕییە جیاوازەکاندا ڕادەگەیەنێت. 
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- دوا وادە بۆ پێشکەشکردن تا ڕۆژی سێشەممە 31/10/2023ە.
    قوتابیان و خوێندکاران دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە مەرج و ڕێنماییەکان ببینن:-


    https://mohesr.gov.iq/ar/assets/img/uploaded_files/22102023.pdf
     
    لینکی پێشکەشکردن:- 
    https://www.scholarships.sk
    http://scrdgate.scrdiraq.gov.iq