وەزیری داد ڕێنمایی سەبارەت بە زیندانەكانی داد لە نەجەف و ناوەندی بەغدا دەردەكات

ناوخۆ
  • 25-04-2024, 13:04
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، خالد شوانی وەزیری داد ڕێنمایی سەبارەت بە زیندانەكانی داد لە نەجەف و ناوەندی بەغدا دەركرد.
    وەزارەتی داد لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە "خالد شوانی وەزیری داد سەرپەرشتی كۆبوونەوەی كادیرانی ئیداری لە بەشی چاكسازیی عێراقی كرد، بە ئامادەبوونی وەكیل وەزیر/بەڕێوەبەری گشتیی بەشی چاكسازی عێراق لە بنكەی عەدنە، زیاد تەمیمی، و بەڕێوەبەری گشتیی بەشی پلاندانانی دادوەری، مونا مەتی بیسون ،ئەمەش لەسەر بڕیاری جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران بۆ گواستنەوەی زیندانەكانی دەرەوەی شاری كازمییەی پیرۆز.
    هەروەها ئەوەیش هاتووە كە "لە میانی كۆبوونەوەكەدا، وەزیر ڕێنمایی كادیرانی كرد بۆ تەواوكردنی سەرجەم مەرجەكانی گواستنەوەی زیندانەكانی عەدەلە/1، عەدەلە/2، و یەكەی پاراستن (ژن و پیاو) و چۆڵكردنی شوێنەكانیان، هەروەها دوورخستنەوەی  هەموو ئاستەنگەكان و خێراكردنی كردنەوەی پڕۆژەی گواستنەوەی نەجەف، هەروەها تەواوكردنی نۆژەنكردنەوەی بەشەكانی زیندانە سووك و تایبەتەكان  لە زیندانی ناوەندی بەغدا بە زووترین كات، وەك بەشێك لە پلانی وەزارەت بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی قەرەباڵغی لە زیندانەكاندا بەپێی پلانی وەزارەت".
    هەروەها بڕیاردرا "دابەشكردنەوە و پۆلێنكردنی زیندانییەكان بەپێی ئەو سزایانەی كە لە دژی ئەوان و ناوچەی نیشتەجێبوونیان دەرچووە، بۆ ئەوەی خێزانەكانیان بە ئاسانی بتوانن سەردانكردنیان ئەنجام بدەن".