سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزبایی له‌هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلمپی ده‌كات

سیاسی
  • 22-04-2024, 21:50
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پیرۆزبایی له‌هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلمپی عێراق ده‌كات به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی بۆ قوناغی نزیكی كۆتایی له‌قاره‌مانی ئاسیا.
    سه‌رۆك وه‌زیران له‌تویتێكدا له‌سه‌ر پلاتفۆرمی"X" وئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه‌، ئه‌مڕۆ راگه‌یاند" پیرۆزبایی له‌هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلمپی عێراق ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی بۆ قوناغی پێشكه‌وتوو له‌قاره‌مانی ئاسیا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ ئۆلمپیه‌كانی ژێر ته‌مه‌نی 23ێ ساڵ، هه‌روه‌ها پشتگیری خۆمان بۆ یاریزانه‌ قاره‌مانه‌كانمان دووپات ده‌كه‌ین له‌پێناو به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به‌ئۆلمپیادی پاریس، بۆ ئه‌وه‌ی دڵی عێراقییه‌كان خۆش بكه‌ن.