به‌غدا-INA
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دانیشتنی ئاسایی هه‌ڤده‌می خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن ساز ده‌كات.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند"
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی ئاسایی هه‌ڤده‌می ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد، وتێدا ره‌وشی گشتی و چه‌ند پرس و بابه‌تی خزمه‌تگوزاری و ئه‌منی و ئابووری كه‌په‌یوه‌ستن به‌پێداویستی و داواكاری هاووڵاتیانه‌وه له‌گه‌ڵ پلانه ستراتیژیه‌كان و چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی پرۆژه خزمه‌تگوزاریه گشتییه‌كان تاوتووێكران.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كاری وه‌زاره‌ته‌كان له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز به‌رزنرخاند، وئاماژه به‌وه‌دا كه‌یه‌كه‌م مانگه هیچ رووداوێكی ئه‌منی تێیدا رووینه‌داوه و كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌باش له‌م مانگه پیرۆزه زیاتربووه.
به‌رێزیان باسی لهبهجێبهجێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ته‌وه كرد و جه‌ختی كرده‌وه كه‌نابێت وه‌زاره‌ته‌كان كه‌مترخه‌می بكه‌ن له‌پێدانی ئاماژه‌كانی جێبه‌جێكردن به‌لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی خاڵه ڵاواز و به‌هێزه‌كان بۆیان دیار بێت.
سه‌باره‌ت بههاووڵاتیه عێراقییه‌كانی نیشته‌جێی كۆماری سوودان، به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران داوایی له‌لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كانی كرد هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هاووڵاتیانه و سه‌لامه‌تیان گه‌ره‌نتی بكه‌ن به‌هۆی تێكچوونی ره‌وشی ئه‌منی ئه‌م وڵاته‌وه.
له‌چوار چێوه‌ی به‌دواداچوونی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ پرسی گه‌شه‌پێدان وپلانهكانی بواری وه‌به‌رهێنان و گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامبوونیان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی ویزاری بۆ ئابووری (230027 ق) په‌سه‌ند كرد كه‌داكۆكی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاری ژماره (14ی ساڵی 2022)ی ههمواركراوهی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كاته‌وه، سه‌باره‌ت به‌به‌رده‌وامیدان به‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زیری پلاندانان و وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان و سه‌رۆكی لایه‌نه‌كانی ناپه‌یوه‌ست به‌وه‌زاره‌ت و پارێزگاره‌كان، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی پلانی وه‌به‌رهێنان تا ده‌رچوونی یاسایی بودجه‌ی گشتی فیدراڵی و رێنمایه‌كانی تایبه‌ت بهئاسانكاری جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی بۆ ساڵی 2023.
سه‌باره‌ت به‌پرسی سامانه نه‌وتیه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپارده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ویزاری بۆ وزه (23027 ط) بۆ ساڵی 2023 په‌سه‌ندكرد كهدرێژكردنهوهی كاركردن به‌یاداشتی لێكگه‌یشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی كۆماری عێراق و وه‌زاره‌تی نه‌وتی ده‌وڵه‌تی كوێت له‌خۆی ده‌گرێت، ده‌رباره‌ی كێڵگه هاوبه‌شه سنووریه‌كان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی دیكه له‌رۆژی 6ی ئه‌یلولی 2022 تا رۆژی 6ی ئه‌یلولی 2024، له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی كه‌نه‌بێته هۆی داواكردن بۆ ته‌رخانكردنی پاره‌ی زیاتر له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و هه‌ر هه‌مواركردنێك یان پاشكۆیه‌ك یان گرێبه‌ستێك سه‌باره‌ت به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاداشته ده‌بێت بۆ سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاراسته بكرێت به‌مه‌به‌ستی دیراسه‌كردنی و دیاركردنی رای خۆی له‌پێش واژۆكردنی. هه‌روه‌ها ده‌بێ وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته له‌له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكات به‌مه‌به‌ستی پێشكێش كردنی دیراسه‌یه‌كی ته‌كنیكی سه‌باره‌ت به‌كێڵگه هاوبه‌شه‌كان.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپارده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ویزاری بۆ وه‌زه (23025 ط) بۆ ساڵی 2023 په‌سه‌ند كرد كهپهسهندكردنی راسپارده‌كانی لیژنه‌ی ناوه‌ندی له‌خۆی ده‌گرێت بۆ پێداچوونه‌وه و په‌سه‌ندكردنی ره‌وانه‌كردنی بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وت، و ره‌وانه‌كردنی قوناغی دووه‌می پرۆژه‌ی وشكردنی غاز له‌كێڵگه‌ی غه‌رافی نه‌وتی بۆ كۆمه‌ڵه‌ی كۆمپانیایه‌كانی پرۆژه نه‌وتییه‌كان/ وه‌زاره‌تی نه‌وت و كۆمپانیای برۆجتی ئیتاڵی (PEG) به‌گوژمه‌ی بازرگانی پێشكێش كرا‌و كه (320.884.293) دۆلاره، وماوه‌ی جێبه‌جێكردنی (35) مانگه و گه‌ره‌نتیشی (12) مانگه ( به‌پێی په‌یوه‌ستبوونی بابه‌ته‌كه به‌ده‌سه‌ڵاتی دارایی).
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی یه‌كه‌می بڕیاری ژماره (23070)ی ساڵی 2023 ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بدات، سه‌باره‌ت به‌بنه‌ماكانی هاوكاری به‌رنامه‌ی وزه له‌عێراق، قوناغی دووه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه لێبێت:
" په‌سه‌ندكردنی واژۆكردنی بنه‌ماكانی هاوكاری بۆ به‌رنامه‌ی وزه له‌عێراق، قوناغی دووه‌م، له‌نێوان وه‌زاره‌تی كاره‌با و كۆمپانیای سیمنێز (Siemens Energy Global Gmbh)، كه‌تایبه‌ته به‌بواری وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی وزه".
له‌چوارچێوه‌ی به‌دواداچوونه‌وه به‌بابه‌تی خزمه‌تگوزاریه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا گرێبه‌ست له‌نێوان پارێزگای بابل و كۆمپانیای( (GCITS Babel Limited)په‌سه‌ند بكات، ( گرۆپی كۆمپانیه‌كان)ی ئاماژه‌پێكراو له‌بڕیاری ژماره (242 ساڵی 2020) ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌گرێبه‌ستی پرۆژه‌ی ئاوهرۆكانی گه‌وره‌ی حلله/ قوناغی یه‌كه‌م.
له‌دوایی ساڵانێك له‌دواكه‌وتنی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كێشه‌ی زه‌وی یاریگای نێوده‌وڵه‌تی شه‌عب چاره‌سه‌ری كرد، بهرهزامهندیدان له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی زه‌ویه‌كه بۆ وه‌زاره‌تی وه‌زرش و ولاون، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا به‌راگرتنی هه‌موو سكاڵاكانی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه له‌وانه سكاڵای بانكی زه‌ویه‌كان.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشنیاری رێك وپێككردنی ژماره‌ی تابلۆی ئۆتۆمۆبێله‌كانی نایاب، به‌شێوه‌ی له‌سه‌ر یهكزیادكردنێكی ئاشكرا، كه‌له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتۆچووی گشتی ئاماده‌كراوه، له‌گه‌ڵ ته‌رخانكردنی زه‌وی ژماره (7/32/م11)، بۆ به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتۆچووی گشتی، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی دروستكردنی تابلۆكانی هاتۆچوو له‌سه‌ری دروست بكات به‌شێوه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان وبهبێی سه‌رپێچیه یاسایه‌كان.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی نووسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له‌رێكه‌وتی 16ی ئازار 2023 سه‌باره‌ت به‌رسوماتی كارتی نیشتیمانی.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران چاویخشاند به‌كۆمه‌ڵێك له‌و بابه‌تانه‌ی ناو كارنامه‌ی دانیشتینهكه و ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ی دا:
یه‌كه‌م/ ره‌زامه‌ندیدا له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
1ـ ته‌رخانكردنی گوژمه‌ی پاره‌ی ناو خشته‌ی به‌شداریه‌كان وبه‌پێی یاداشتی فه‌رمانگه‌ی كاروباری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ولیژنهكان، به‌بێی ده‌ست نیشانكردنی ناوی رێكخراوه‌كانی له‌سه‌رووی هه‌مووان، چونكه هه‌موویان پێگیریی دارایی له‌سه‌ر عێراق دروست دكه‌ن كه‌ده‌بێت بیدات.
2ـ وه‌زاره‌ته‌كان ولایه‌نه ناپهیوهستدارهكان به‌وه‌زاره‌ت هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی / سندووقی عێراق بۆ گه‌شه‌پێدانی ده‌ره‌كی ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی نه‌خشه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌ئه‌ستۆی عێراقه بۆ رێكخراوه عه‌ره‌بیه‌كان یان نێوده‌وڵه‌تییه‌كان یان دانی ئه‌م پاره‌یه تا رێكه‌وتی 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2022.
3ـ له‌به‌رچاوگرتنی ده‌ست نیشانكردنی نوێنه‌رانی كۆماری عێراق، له‌خاوه‌ن كارامه‌یه به‌رز و تایبه‌تمه‌ندیه پیشه‌یه‌كان له‌ناو رێكخراوه عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ڕكابه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌ربژێره‌كانی وڵاتانی دیكه بكه‌ن.
4ـ له‌كاتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاره‌زووی هه‌بوو، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵی بكرێت یان له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نی ناپهیوهستدار به‌وه‌زاره‌ته‌وه بۆ كشانه‌وه له‌یه‌كێك له‌رێكخراوه عه‌ره‌بیه‌كان یان نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
5ـ هه‌مانگی كردن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ( ده‌ره‌وه و دارایی) له‌كاتی ئاره‌زووی به‌شداریكردن هه‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌رێكخراوه عه‌ره‌بیه‌كان یان نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌دوایی وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیه ئسۆڵیه ره‌سمیه‌كان له‌وه‌زاره‌ت یان لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.
6ـ وه‌زاره‌ته‌كان یان لایه‌نه ناپهیوهستدارهكان به‌وه‌زاره‌ته‌كان، ده‌توانن پاره ته‌رخانكراوه‌كان له‌رێكخراوێك بۆ رێكخراوێكی نوێ بگواستنه‌وه به‌بێ بوونی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆی، بۆ ته‌واوكردنی به‌شداریه داراییه‌كانیان له‌یاسایی بودجه‌ی گشتی فیدراڵی.
7ـ راسپارده بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه په‌رله‌مانی و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادار بكاته‌وه، كه‌پاره‌ی به‌شداریه‌كانی وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناپه‌یوه‌ست به‌وه‌زاره‌ته‌كان كه‌م نه‌كرێته‌وه له‌رێكخراوه عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو له‌یاسایی بودجه‌ی گشتی فیدراڵی بمێنێت.
دووه‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر:
1ـ پێدانی مۆڵه‌تی دواتر وده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجامدانی دانوستان و واژۆكردن به‌بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ كاروباری په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیهكان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی رێكه‌وتن سه‌باره‌ت به‌لێخۆشبوونی ئالوگۆڕ له‌هاتنه ژووره‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پاسه‌پۆرتی دیبلۆماسی و تایبه‌ت و خزمه‌تگوزار و كاروباری گشتی له‌نێوان حكومه‌تی كۆماری عێراق و حكومه‌تی كۆماری چینی میللی، بۆ ئه‌وه‌ی واژۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌ی رێكه‌وتنی ناوبراو بكات له‌رێكه‌وتی 6ی حوزه‌یران 2022 به‌پشت به‌ستن به‌حوكمه‌كانی مادده‌ی (6) له‌یاسایی گرێبه‌ستی په‌یماننامه‌كانی ژماره (35)ی ساڵی 2015.
2ـ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر پرۆژه‌ی یاسایی په‌سه‌ندكردنی رێكه‌وتن سه‌باره‌ت به‌لێخۆشبوون بههاتنهژوورهوه بۆ هه‌ڵگرانی پاسه‌پۆرتی دیبلۆماسی و تایبه‌ت و خزمه‌تگوزار و كاروباری گشتی له‌نێوان حكومه‌تی كۆماری عێراق و حكومه‌تی كۆماری چینی میللی، كه‌له‌شاری به‌غدا له‌رێكه‌وتی 6ی حوزه‌یران 2022 واژۆكراوه و ره‌وانه‌كردنی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
سێیه‌م/ وه‌زاره‌تی بازرگانی رێكاره‌كانی پێویست سه‌باره‌ت به‌له‌ناوبردنی گه‌نمی تێچكچوو ئه‌نجام ده‌دات ( كه‌بۆ خواردنی مرۆڤه‌كان ناشێت).
چواره‌م/ بڕیاردان له‌سه‌ر راسپارده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ویزاری بۆ خزمه‌تگوزاریه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان (23019 خ)، كهپێشنیاری شاره‌زای زانسته ئه‌تۆمیه‌كان دكتۆر ( حامد موعهیدی ئهلباهلی) له‌خۆی ده‌گرێت بۆ دابه‌شه‌كردنی بودجه‌ی پاكردنی عێراق له‌یۆرانیۆمی پتینێدراو كه (4.929.000.000) ديناره، ته‌نها چوار ملیار و نۆسه‌د و نۆوه‌ت وبیس ملیون دیناره، كه‌ده‌بێت له‌نێوان بودجه‌كانی لایه‌نه به‌شداربووه‌كان له‌پرۆسه‌ی پاككردنه‌وه دابه‌ش بكرێت.
پێنجه‌م/ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند یان سه‌رۆكی لایه‌نی ناپه‌یوه‌ست به وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ست كراوهكرد، ئه‌وانه‌ی یاسایی ده‌سته‌ی ره‌ئی (9ی ساڵی 2011) دهیانگێرتهوه بۆ ئه‌وه‌ی دوو شاره‌زا له‌خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندییه‌كان ده‌ست نیشان بكه‌ن، له‌ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ ئاماده‌بوون له‌كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی ره‌ئی، به‌بێی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ده‌سته بن، له‌به‌رامبه‌ر پاداشتێكی دارایی كه(500) هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت بۆ هه‌ر دانیشتنێك.