ئەلغورەیری: ڕێککەوتنە واژۆکراوەکان چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ تورکیە خێراتر دەکات

سیاسی
  • 22-04-2024, 20:22
  • +A -A

    به‌غدا-INA - ویسام الملا
    ئەمڕۆ دووشەممە، ئه‌سیر غورەیری، وەزیری بازرگانی، دووپاتی کردەوە کە سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق دەرفەتێکە بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنان و سەرمایەی تورکیا بۆ عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد ئەو ڕێککەوتن و یاداشتە لێکتێگەیشتنانەی ئەمڕۆ واژۆ کراون، به‌لایەنی ئابووری، زیاتر هۆكاری كاركردن ده‌بێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری خێرا بۆ ئاستەنگە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات، چونکە ئاسانکاری بۆ ئامرازەکانی پەیوەندی نێوان بەغدا و ئەنقەرە دەکەن.
    ئەلغورەیری لە وتارەکەیدا لە میانی کۆڕبەندی ئابووری عێراق-تورکیا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، وتی: بەستنی کۆڕبەندی عێراق و تورکیا دەرفەتێکە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان تا ڕادەیەکی زیاتر، و حکومەت لە چوارچێوەی بەرنامەکەیدا گرنگیدانی بە کەرتی تایبەت وەک یەکەمایەتی داناوە، و ئەمەی لە ڕێگەی بڕیاری ڕاستەقینە و پشتیوانییەوە لەسەر زەوی جێبەجێ کردووە.”
    ئاماژەی بەوەشکرد" لە میانەی گفتوگۆکانماندا لەگەڵ وەزیری بازرگانی تورکیا باسمان لە هەنگاوەکانی عێراق کرد بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی وەبەرهێنان و کاری ڕاستەقینەی حکومەت بۆ باشترکردنی دۆخی ئابووری بەتایبەتی لە مەلەفی پیشەسازیدا.
    هه‌روه‌ها هەندێک تێبینی لەلایەن وەزیری بازرگانی تورکیاوە لە کاتی گفتوگۆکاندا ئاماژەی پێکرا کەله‌وانه‌یه‌ ببن هۆی ئاستەنگەکان، ئێمەش کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنیان".
    ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: واژۆکردنی ڕێککەوتنەکان، لەگەڵ لایەنە ئابوورییەکەی، پاڵپشتی کەرتی تایبەت دەبێت لە نێوان هەردوو وڵات و ئاسانکاری دەکات بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە ئاستەنگەکان و چارەسەری خێرایان چونکە ڕێککەوتنەکان ئاسانکاری دەکات بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆی نێوان هەردوو وەزارەتەکە.
    ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێراق و تورکیا لە نێوان 15 بۆ 16 ملیار دۆلاردایە. سەردانەکەی ئەردۆغان سەرەتایەکی نوێیە بۆ پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا و دەرفەتێکە بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنان و سەرمایە بۆ عێراق. 26 یاداشتی لێکتێگەیشتن بوون واژۆ کرا، کە چوارچێوەی یاساییە بۆ کاری کەرتی تایبەت، لایەنی تورکیش بەڵێنیدا هەموو ئاستەنگەکان چارەسەر بکات."