سەرۆك وەزیران: پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان كەمترین تێچوون و خێراترین ڕێڕەوی گواستنەوە دەبێت

سیاسی
  • 20-04-2024, 11:44
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان كەمترین تێچوون و خێراترین ڕێڕەوی گواستنەوە دەبێت لە ماوەی چوار دەیەی داهاتوودا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ربەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئێوارەی دوێنێ هەینی (بەكاتی بەغدا)، لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە واشنتۆن، پێشوازی لە نوێنەرانی ناوەندە تایبەتمەندەكانی توێژینەوە لە عێراق كرد و ناوچەكە، لە پەراوێزی سەردانەكەیدا بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
    لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە بەپێی بەیاننامەكە : گرنگی ئەم سەردانە كە هاوكات بوو لەگەڵ یادی 21 ساڵەی گۆڕانكاری لە عێراق، و لەكاتێكدا كە كاركردن لە ئارادایە بۆ گواستنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەمەریكا بۆ ئاستی هاوبەشی هەمەلایەنە لە ڕێگەی لیژنە هاوبەشەكانەوە، كە گفتوگۆی بنیاتنەر و ڕاشكاوانە لەگەڵ سەرۆك كۆمار و ئەندامانی ئیدارەی ئەمریكا سەبارەت بە میكانیزمەكانی گواستنەوە لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكاندا ئەنجامدرا، و كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانییەكە، لەسەر بنەمای چوارچێوە و هاوبەشی ڕێككەوتنێك كە لە ساڵی 2008ەوە وەستاوە.
    سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا :  كە ئەو شاندە بازرگانییەی كە یاوەری بوو لە سەردانەكەدا بە وردی هەڵبژێردرا، و ڕێگە خۆشكرا بۆ گرێبەستێكی دوانە لە نێوان كۆمپانیا عێراقی و ئەمریكییەكان، كۆمەڵگەی عێراقی لە ئەمریكا وەك كۆمەڵگەیەكی چۆنایەتی وەسفكرد كە لێهاتوویی لەخۆدەگرێت كە دەتوانێت بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان بكات.
    سودانی ڕایگەیاند : عێراق بەردەوامە لە جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، ئاماژەی بەوەشكرد كە توێژینەوەكانی تواناسازی دەستنیشانیان كردووە كە پڕۆژەكە كەمترین تێچوون و خێراترین ڕێڕەوی گواستنەوە دەبێت لە ماوەی چوار دەیەی داهاتوودا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە لەنێو ئامانجەكانی ڕێگای گەشەپێدان بریتییە لە خۆنیشتمانیكردنی پیشەسازییەكان لە عێراقدا.
    سەبارەت بەو شتانەی لە ناوچەكەدا ڕوودەدەن، سودانی جەختی لەوە كردەوە : كە عێراق زۆر كاری كردووە بۆ ڕێگریكردن لە فراوانبوونی ململانێكان و هۆشداریشیدا لەوەی بەردەوامی كوشتنی سیستماتیكی هاوڵاتیانی مەدەنی دەبێتە هۆی توندوتیژی و توندڕەوی، جەختیشی لەوە كردەوە كە هەوڵەكان بۆ كەمكردنەوەی  پەرەسەندنی ململانێكان دەدرێن.
    سەرۆك وەزیران گوێی لە پێشنیارەكانی نوێنەرانی ناوەندەكان گرت، و وڵامی پرسیار و پێشنیارەكانیان دایەوە سەبارەت بە پەیوەندییەكانی داهاتوو لەگەڵ ئەمریكا، گرژییەكانی ناوچەكە، پەیوەندییەكانی دەرەوەی عێراق و تەحەددیاتی ئابووری و كەشوهەوا.