وەزارەتی دەرەوە: فەلەستین مافێکی مێژوویی هەیە بۆ دەوڵەت بون بێبەشکردنیشی پێشێلکاری گەورەیە

سیاسی
  • 19-04-2024, 17:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند کە فەلەستین مافێکی مێژوویی هەیە بۆ دامەزراندنی دەوڵەت و بێبەشکردنی لەمەش پێشێلکارییە.
    لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەدا ، کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- وەزارەتی دەرەوە نیگەرانی قووڵی دەردەبڕێت لە شکستی ئەنجوومەنی ئاسایش لە دەرنەکردنی ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک کە پێشنیاری پێدانی ئەندامێتی تەواوەتی فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.
    هەروەک وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەکەدا دووپاتی دەکاتەوە ،کە فەلەستین مافێکی مێژوویی هەیە بۆ دامەزراندنی دەوڵەت،پێنەدانی ئەو مافەش پێشێلکردنی مافەکانی گەلی فەلەستین دەکات، کە ناوچەکە بەرەوڕووی مەترسی ناسەقامگیری هەمیشەیی دەبێتەوە و پێشبینیش بۆ  دەرئەنجامی وێرانکەر دەکرێت، بە تایبەت لە ژێر ڕۆشنایی بەردەوامی شەڕی دژی غەززە و شکستی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکە.