بومەلەرزەیەک ڕۆژئاوای تورکیای هەژاند

جیهانی
  • 19-04-2024, 17:30
  • +A -A

    بەدواداچوون-INA
    ئەمرۆ هەینی ،بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر دەریای ئیجە و کەناراوەکانی ناوچەی سفری ئەسەر لە پارێزگای ئیزمیر لە ڕۆژئاوای تورکیای هەژاند.
    بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتنی کارەسات لە تورکیا "ئافاد"بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر 11:02 بەکاتی تورکیا ڕوویداوە، بە قوڵایی 6.97 کم.
    "ئافاد" ئاماژەی بەوەشداوە کە ناوەندی بوومەلەرزەکە 27.65 کیلۆمەتر لە ناوچەی سفری ئەسەری گرتۆتەوە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانەوە بەدەست نەگەیشتووە.