سەرۆک وەزیران جددییەتی حکومەت لە دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ ڕاکێشانی کۆمپانیاکانیانی وەبەرهێنان بۆ عێراق دووپاتدەکاتەوە

سیاسی
  • 19-04-2024, 13:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    رۆژی پێنجشەممە"محمد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران،جددی بوونی حکومەتی لە دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ ڕاکێشانی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان بۆ عێراق دووپاتکردەوە.
    لە ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆك وەزیران لە شوێنی مانەوەی خۆی لە شاری هیوستنی ئەمریکی،رۆژی پێنجشەممە،پێشوازی کرد لە "جی ئیبراهیم "سەرۆکی کۆمپانیای(KBR) کە یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی کە کاری جێبەجێکاری لە بواری پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی عێراقدەکات، لەدیدارێکدا گفتوگۆکرا لەسەر فراوانکردنی هاوکاری لە بواری پەرەپێدانی گازی سروشتی،و ڕێنمایی حکومەت بەرەو جێبەجێکردنی پابەندییەکانی کەمکردنەوەی کاربۆن و دەردانی گازی ژەهراوی، هەروەها گفتوگۆکرا لەسەر هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەتی عێراق لە بواری پەرەپێدانی وزە، وەک چۆن گفتوگۆی بەرهەمدار و بنیاتنەر لەم ڕووەوە بەڕێوەدەچێت.
    بەپێی ڕاگەیەندراوەک "سودانی" جەختی لە جددی حکومەت کردەوە لە دابینکردنی ژینگەی گونجاو بۆ ڕاکێشانی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان بۆ عێراق، بەمەبەستی پەرەپێدانی کەرتی غاز و وەبەرهێنان لە غازی پەیوەندیدار، کە دەبێتە پاڵپشتی ئابووری و کەمکردنەوەی هاوردەکردن،هەروەک داوای لە کۆمپانیاکە کرد کە هاوکاری زیاتر لەگەڵ کەرتی تایبەت لە عێراق بکەن کە دەتوانن لەر ڕوووەوە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتمەندە گەورەکان درووستبکەن.
    وەک ڕاگەیەندراوەک ئاماژەی پێداوە :-لەبەرامبەردا سەرۆکی کۆمپانیاکە خواستی کارکردنی لە بواری بەرهەمهێنانی ئامۆنیا دووپاتکردەوە، هەروەها چوونە ناو پرۆژەی نیراسی پترۆکیمیایی هەروەها ئامادەیی کۆمپانیاکەشی بۆ دروستکردنی سەنتەری دیزاینی ئەندازیاری و پەرەپێدانی تواناکان لە  عێراقی دەربڕی.