سەرۆك وەزیران واژۆكردنی گرێبەستی دامەزراندنی پاڵاوگەی فاو لەگەڵ كۆمپانیایەكی چینی رادەگەیەنێت

سیاسی
  • 18-04-2024, 22:22
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ڕێككەوتنی لەگەڵ بەندەرەكانی ئەبوزەبی سەبارەت بە هاوبەشی بۆ بەڕێوەبردنی بەندەری فاو ڕاگەیاند، و وتیشی: گرێبەستی دامەزراندنی پاڵاوگەی فاو لەگەڵ كۆمپانیایەكی چینی واژۆكردووە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ كۆمپانیا گەورەكانی ئەمریكای تایبەت لە بواری نەوت و گاز كۆبووەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی مێزی دەوریدا بوو كە ژووری بازرگانی دوولایەنەی عەرەبی-ئەمریكی لە شاری هیوستن لە ویلایەتی تەكساس ئامادیبوون كە لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڕێوەچوو.
    بەپێی بەیاننامەكە، سودانی پێداچوونەوەی بە بەرنامەی حكومەت و ئامانجەكانی كرد بەرەو وەبەرهێنانی گونجاوی نەوت و گاز و دیدگای داهاتووی و پێداچوونەوە بە دیارترین پڕۆژە ستراتیژییەكانی جێبەجێكردن لە عێراق، هەروەها دەرفەتی وەبەرهێنان بۆ پڕۆژەی تایبەت و پێشخستنی تەواوكەری پێنجەم و خولی شەشەم كە 30 كێڵگەی نەوت و گاز و بلۆكی گەڕانی غاز لە ئەنبار و نەینەوا و دیوانیە و نەجەف و سەماوە لەخۆدەگرێت.
    ڕاشیگەیاند: داواكاری بۆ تەواوكەرەكانی خولی پێنجەم و شەشەم دوو هەفتە درێژ دەكرێتەوە، بۆ پێدانی دەرفەت بەو كۆمپانیایانە كە ئارەزووی پێشكەشكردنی داواكاری دەكەن، و جەختیشیكردەوە: كە عێراق شاهیدی دۆخێكی ئەمنی سەقامگیرە لە هەموو رویەكەوەو داواشی لە كۆمپانیا ئەمریكییەكان كرد كە هاوبەشی لەگەڵ كەرتی تایبەتی عێراقدا بكەن، كە سەرنج و پشتیوانی حكومەت وەردەگرێت، هەروەها ئاماژەی  بە پەرەسەندنی هەمەلایەنە كرد كە عێراق لە هەموو سێكتەرەكاندا بەخۆیەوە بینیوە.
    هەر لەو كۆبوونەوەیەكدا سەرۆك وەزیران رایگەیاند: ئێمە دیدگایەكمان هێنایە ئاراوە كە پەیوەندی لەگەڵ ئەمریكا چۆن دەبێت، دوای لێكتێگەیشتن و كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك بایدن، كە لەسەر بنەمای هاوبەشی و كراوەیی لە هەموو بوارەكاندا بێت، و وتیشی: دیدگاكەمان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەشە، و لەڕێگەی كاری هاوبەشەوە بەشێوەیەكی بەهێز ئامادە دەبێت، بەتایبەتی بوونی كۆمپانیاكان و وەبەرهێنان لە دەرفەتەكان لەعێراقدا.
    ئاشكراشیكرد: عێراق لەبازاڕی وزەدا گرنگییەكی زۆری هەیە لەڕووی بەرهەمهێنان و یەدەگەوە، هەلومەرجی سەخت و تەحەددیاتی پێشووش نەیانهێشت بگاتە قۆناغی وەبەرهێنانی گونجاوی سامان، و وتیشی: ئێمە لەم دواییانەدا نزیك بووینەتەوە لە خۆژێنی لە بەرهەمە وەرگیراوەكانی نەوت كە لە ساڵانی پێشوو هاوردەمان كردووە.
    دووپاتیشیكردەوە: حكومەتەكەمان بە بیرۆكەیەكی نوێی ئیستغلالكردنی سامان دەستی پێكرد، بە زیادكردنی توانای بەرهەمهێنان، وەبەرهێنان لە غازی هاوەڵ، و چوونە ناو پیشەسازییەكانی بەرهەمهێنان لە پترۆكیمیایی، و وتیشی: پلانێكمان داڕشتووە بۆ گۆڕینی 40%ی هەناردەكردنمان بۆ وەرگیراوەكانی نەوت.
    سەرۆك وەزیران جەختیشیكردەوە: هاوردەكردنی غاز ساڵانە 4 ملیار دۆلاری تێدەچێت، لەكاتێكدا هاوتای 1300 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد دەسوتێنین، ئەوە جگە كاریگەرییە نەرێنییەكانی لەسەر ژینگە، و وتیشی: پلانمان ئەوەیە كە لە ڕێگەی گرێبەستە گرنگەكەی كۆمپانیای تۆتالەوە سووتانی غاز ڕابگرین، كە هەنگاوێكی ستراتیژییە، و هانی كۆمپانیای (هانویڵ) و هەموو كۆمپانیاكان دەدەین؛ بەمەبەستی جێبەجێكردنی ئەو گرێبەستانە.
    رونیشیكردەوە: ئێمە سەرقاڵی جێبەجێكردنی وێستگەیەكی وزەی خۆریش بە توانای 1000 مێگاوات، جگە لە پرۆژەی حوقنی ئاو بۆ بیرەكان، و وتیشی: خولی پێنجەم ئەو پڕۆژانە لەخۆدەگرێت كە لەلایەن كۆمپانیای ئیماراتی (هیلال) و كۆمپانیایەكی چینی جێبەجێ دەكرێن، جگە لە هەوڵی نیشتیمانی، و پلانمان هەیە لەم ماوەیە دیاریكراوەدا بگەینە دوو هەزار و 400 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد.
    سودانی تەئكیدیشیكردەوە: ئێمە پڕۆژەی تایبەت دەخەینەڕوو، لەوانەش پڕۆژەی هاوپێچ بە خولی پێنجەم و شەشەم، و ماوەی 15 ڕۆژ درێژ دەكەینەوە، بۆ ڕەخساندنی دەرفەت بۆ پێشكەشكردنی داواكاری بۆ گەشتەكان، و وتیشی: خولی شەشەم كێڵگە دەوڵەمەندەكان بە غازی سروشتی ئازاد لەخۆدەگرێت.
    دووپاتیشیكردەوە: دەستمان كرد بە پێشكەشكردنی (پڕۆژەی یەكگرتوو)، لەوانە دەرهێنانی نەوت، وەبەرهێنانی غازی هاوەڵ، و دامەزراندنی وێستگەیەكی كارەبا و پاڵاوگە و پیشەسازییەكانی پترۆكیمیایی، و وتیشی: دەرفەتی پڕۆژەی یەكگرتوو لە كێڵگەكاندا دەخرێتەڕوو؛ دیما لە میسان، ئیبن عومەر لە بەسرە، كێڵگەكانی عەمارە و كمیت لە میسان، و پارچەی گەڕان لە زیقار، و وتیشی: دەرفەتمان هەیە بۆ دامەزراندنی كۆمەڵگای پترۆكیمیایی و  پەین لە كەربەلا، كۆمەڵگای پترۆكیمیایی فاو، و پڕۆژەی نەبراس، دوای ئەوەی كۆمپانیای شێڵ داوای لێبوردنی كرد بەهۆی ڕەوتێكی نوێی كۆمپانیاكە لە گرنگیدان بە پڕۆژەكانی غاز.
    راشیگەیاند: پلانمان هەیە كە پەیوەندی بە چەندین شوێنی هەناردەكردنەوە هەیە، و پێویستیمان بە نەرمی لە هەناردەكردندا پێویستی بە پشت بەستن بە بازاڕی زیاتر هەیە.
    ئاشكراشیكرد: ڕێگای گەشەپێدان كە بەستراوەتەوە بە بەندەری فاو پڕۆژەیەكی گرنگ دەبێت، و ئێمە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی توركی دەكەین سەبارەت بەو بەندەری فاو لە كۆتایی ساڵی 2025 دەچێتە خزمەتەوە، و یەكێكە لە گەورەترین بەندەرەكانی ناوچەكە، و وتیشی: لەگەڵ بەندەری ئەبوزەبی ڕێككەوتین لەسەر هاوبەشییەك بۆ بەڕێوەبردنی بەندەری فاو، لەئێستاشدا خەریكی تەواوكردنی وردەكاری گرێبەستەكانن.
    رونیشیكردەوە: شارێكی گەورەی ئابووری و شارێكی نوێی نیشتەجێبوون هەیە كە بەستراوەتەوە بە بەندەری فاو كە پڕۆژەی سەرجەم پیشەسازییە پەیوەندیدارەكان لەخۆدەگرێت، و وتیشی: گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیایەكی چینی واژۆ دەكەین بۆ دامەزراندنی پاڵاوگەی فاو بە توانای 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.