سەرۆكی دەستەی دەستپاكی ستایشی بەدواداچوونی سەرۆك وەزیران دەكات بۆ دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە سەردانەكەیدا بۆ ئەمریكا

سیاسی
  • 18-04-2024, 20:59
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دادوەر حەیدەر حەنون، ستایشی بەدواداچونەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی كرد بۆ دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە سەردانەكەیدا بۆ ئەمریكا.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: دادوەر حەیدەر حەنون، لە سەردانەكەیدا بۆ كەركوك، جەختیكردەوە، لە گرنگی هەوڵی یەكگرتووی دامەزراوەكانی دەوڵەت لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و دادگاییكردنی تاوانبارانی و گەرانەوەی پارە  بە قاچاخ براوەكان.
    جەختیشیكردەوە: تیمی هەماهەنگی یاوەری سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە سەردانە گرنگەكەیدا بۆ ئەمەریكا، دەستكەوتی گرنگی لە بواری وەرگرتنەوەی داواكراوان و پارە و سەروەت و سامانی قاچاخدا بەدەستهێنا، و هەروەك ستایشی بەدواداچوونەكانی سودانی كرد بۆ فایلەكانی گەندەڵی و باسكردنی لە تێپەڕاندنی بەربەستەكانی بەردەم گەراندنەوە لەگەڵ لایەنی ئەمریكی.
    حەنون داواشی لە سەرجەم فەرمانگەكانی پارێزگا كرد كە باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشی هاووڵاتیان بكەن، و كەرامەتیان بپارێزن كاتێك سەردان دەكەن و ناچار نەبن بەرتیل بدەن، و وتیشی: پێویستە هەموو  فەرمانگەكان هاوكاری دەستە بكەن بۆ پاككردنەوەی رێرەوەكانیان لە گەندەڵكاران و دزینی سامانی گشتی و ئەنجامدانی ئەركەكان كە بەپێی یاسا كارپێكراوەكان جێبەجێ دەكرێن.