سەرۆكی دەستەی دەستپاكی داوا لە گرنگی خستنەگەڕی هەموو هەوڵێك دەكات بۆ دەستڕاگەیشتن بە پارەی قاچاخی عێراق

سیاسی
  • 20-02-2023, 20:28
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆكی دەستەی دەستپاكی فیدراڵی حەیدەر حەنون داوای لە گرنگیدان بە هەموو هەوڵێك كرد بۆ دەستڕاگەیشتن بە پارەی قاچاخی عێراقی، هاوكات ستایشی بوونی دەسەڵاتێكی دادوەری بەهێزی كرد كە پشتیوانی دەكات بۆ كاری دەستپاكی.
    دەستەكەلە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : حەیدەر حەنون سەرۆكی دەستەی دەستپاكی فیدراڵی لەگەڵ كارگێڕی و كارمەندانی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەكە لە واست بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری دەستەی گشتی بەشی لێكۆڵینەوەكانی دەستەكە ڕائید فازیڵ دەهموش كۆبووەوە.
    حەنون لەمیانی دیدارەكەدا جەختیكردەوە : گرنگی خستنەگەڕی هەموو هەوڵێك بۆ گەیشتن بە پارەی قاچاخی عێراق، داوای لە ستافی دەستەكە كرد هەوڵەكانیان چڕتر بكەنەوە لە دۆسیەی وەرگرتنەوەی پارەی قاچاخی عێراقدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو هەوڵانە كە بریتین لە گەڕان و لێكۆڵینەوە لە سامانی گشتی قاچاخ، نابێت وامان لێبكات چاومان لە تۆمەتباران كە تاوانی گەندەڵی یان بەفیڕۆدان یان زیانگەیاندن بەو پارانە ئەنجامداوە، ئاماژەی بەوەشكرد : كە بەدواداچوون بۆ تاوانباران لەم تاوانانە و دادگاییكردنیان دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی ڕێگریكردن بۆ هەر كەسێك كە خۆی تاقی بكاتەوە بۆ سەرپێچیكردن لە پارەی خەڵك.
     جەختی لەوە كردەوە : كە وەرگرتنەوەی ئەو پارەیە یارمەتیدەر دەبێت لە پەرەپێدانی توانا ئابوورییەكانی وڵات و كەمكردنەوەی ڕێژەی هەژاری لەڕێگەی دابینكردنی هەلی كار و دامەزراندنی بێكاران، ئاماژەی بەوەشكرد : كە بەرنامەی كارەكەی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بۆ قۆناغی ئێستا نوێنەرایەتی دەكرێت لە چاكسازیكردنی هەندێك جومگەكانی و سیستەمی چاودێریكردن.
     ئاماژەی بەوەدا : كە بەرەنگاربوونەوەی ئەم بەڵایە پێویستی بە ئامرازی كاریگەر و پیشەیی و بێلایەن هەیە لە هەمان كاتدا ڕوونیشیكردەوە : كە باشتركردنی ئاستی كاری بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی لێكۆڵینەوەی دەستەكە هۆكارێكی سەرەكییە بۆ سەركەوتنی دەستەكە لە سیاسەتە نوێیەكەیدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆكایەتی دەستەكە بە چاوێكەوە سەیری سەلامەتی ئامرازەكانی دەكات، چ لە بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكان بێت یان لە بارەگای دەستەكە، داوا لەو كارمەندانە دەكات كە دڵسۆزانە و بە پەرۆشەوە كاربكەن لە پاككردنەوەی دامودەزگاكانی دەوڵەت لە بەڵای گەندەڵی بە ئەركێكی ئەخلاقی و ڕەوا و یاسایی وەسفی دەكات.
    لای خۆیەوە، ڕائید فازیڵ دەهمووش، بەڕێوەبەری گشتی بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەكە لە میانی كۆبوونەوەكەدا داوای لە كارگێڕی و كارمەندانی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی واست كرد، كە هەنگاو بنێن بۆ كاری مەیدانی، زیادكردنی ئۆپەراسیۆنەكانی كۆنتڕۆڵ و لێكۆڵینەوە چڕتركردنەوە و زیادكردنی خێرایی كاركردن و هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكان، بەتایبەتی دادوەرییەكان، بۆ لابردنی ئەو بەربەستانەی كە ڕەنگە لە ڕێگایاندا بوەستن لە كارەكانیان، داوای لێكردن ئازاری هاوڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتییە خزمەتگوزارییەكان ببینن،توخمە خراپەكان دەستگیر بكەن كە هەوڵ دەدەن موزایەدەیان لەگەڵ بكەن و ڕەشبگیرییان بكەن و داوای بەرتیلیان لێ بكەن، لە بەرامبەر ئاسانكاری بۆ تەواوكردنی مامەڵەكانیان.
    سەرۆكی دەستەی دەستپاكی فیدراڵی حەیدەر حەنون سەردانی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی لە واست كرد، و لەگەڵ سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوە محەمەد حنێتڵ عەزیز شمەری كۆبووەوە، لەوێدا تاوتوێی هەماهەنگی كرا بە مەبەستی تەواوكردنی كەیسەكان بە خێرایی.
    سەرۆكی دەستەكە ستایشی بوونی دەسەڵاتێكی دادوەری بەهێز و پاڵپشت بۆ كارەكانی دەستەكە كرد، كە هەموو هەوڵێك دەدات بۆ جێبەجێكردنی ئەركە نیشتمانییە بەرزەكەی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی پارەی گشتی.