سەرۆك كۆمار جەخت لەسەر گرنگی درێژەدان بە هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرۆپە تیرۆرسیتییەكان دەكاتەوە

سیاسی
  • 18-04-2024, 15:27
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆككۆمار جەختی لە گرنگی بەردەوامی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گروپە تیرۆریستییەكان و توندڕەوی كردەوە.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوە تێیدا هاووە، "ئەمڕۆ عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆكی كۆمار لە كۆشكی ئاشتی لە بەغدا پێشوازی لە گلێن مایڵز باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق كرد".
    لە میانی دیدارەكەدا سەرۆك  كۆمار جەختی لە "گرنگی كاری هاوبەش بۆ چەسپاندنی پەیوەندییەكانی نێوان دوو وڵات و فراوانكردنی هاوكارییە دووقۆڵییەكان بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندیی هاوبەشی دوو گەلی دۆست بكات"، جەختی لەسەر "زەروورەتی ئاڵوگۆڕی سەردان و  سوودمەندبوون لە شارەزایی ئوسترالیا لە بواری كشتوكاڵ و وەبەرهێنان و بەكارهێنانی زەویدا".
    بەگوێرەی راگەیندراوەكە سەرۆك كۆمار ئاماژەی بە "ئاڵنگارییەكانی بەردەم ناوچەكە و پێویستی چڕكردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بە مەبەستی ڕاگرتنی پەرەسەندن و كەمكردنەوەی گرژییەكان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی".
    لەسەر پەیوەندی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، وتی:"لە ئێستادا پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا باشتربوون و پێشكەوتنە لەژێر ڕۆشنایی خواستی هەردوولا بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتنی هاوبەش كە بەدیهێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی و دابینكردنی چارەسەر بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەكان بەو پێیەی لەگەڵ دەستوور و یاسادا".
    لای خۆیەوە باڵیۆزی ئوسترالیا جەختی لەسەر "ویستی وڵاتەكەی كردەوە بۆ چەسپاندنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هاوكاری بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییە باڵاكانی هەردوو وڵات و گەلی دۆست بەدەستبهێنێت".