وەك ئامادەكارییەك بۆ گەیشتنی خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ لیژنەی دارایی پەرلەمان كۆبووەوە

سیاسی
  • 16-04-2024, 15:17
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان كۆبوونەوەیەكی بە سەرۆكایەتی عەتوان عەتوانی ئەنجامدا وەك ئامادەكارییەك بۆ گەیشتنی خشتەكانی بودجەی ساڵی 2024.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی عەتوانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوە تێیدا هاتووە، "ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمان كۆبوونەوەیەكی بە سەرۆكایەتی عەتوان عەتوانی ئەنجامدا، كە تیایدا میوانداری بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ژمێریاری و  بەڕێوەبەری گشتی بەشی بودجە لە وەزارەتی دارایی كرد".
    بەگوێرەی راگەیندراوەكە عەتوانی پشتڕاستی كردەوە كە "ئەم كۆبوونەوەیە وەك ئامادەكارییەك بوو بۆ گەشیتنی خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ ، ئاماژەی بەوەشكرد كە تاوتوێی كۆمەڵێك دۆسێمان كرد، لەنێویاندا دواكەوتنی بڵاوكردنەوەی بودجە، هەروەها پێداچوونەوەمان بە خشتەی خەرجییەكانی ٢٠٢٣دا كرد".